2003/12/22 تاران
شەوى يەڵدا
لەشەوێكى يەڵدايى ساردى
سەرخيابانێكى ئيسلاميدا
تەنيا تەنيا
بەرامبەر چرا رەنگ زەردە
لە خاچدراوەكاندا
سەرتاپا
لە بەرگى فريشتەيى و
رۆحى سپى بەفراوى
بووكى ئەو شەوە
تەنيايەى تۆ دەروانم
خۆ من ئەو شەوە
خەوبردەيەكى
بە ئازارى بێ سنوورى ئەو ديووم
نێوان ديوى من و
ديوى تۆ
تەنها شووشەى چلَكنى دەستى سەرماى
زستانى پەنجەرەكانە
لێرە لەم مەملەكەتە نامۆيەدا
بەتيژى جاوانم
بەگەرمى هەناسەم
تێر تێر
لە تابلۆى خەوكانى
پر حەزى تۆ دەروانم
ئەم تابلۆيەم
لار‌و
ئەژنۆ و
ئانيشكى چەماون
لەساتە وەختى خۆتدا
بەخەيالَى دوور‌و
ديدەنى شيرينى من
دەئالَێيتە نێو پێخەفى كَەرم و
سەرينێكى كۆش نەرم
هەندێ جاريش
لەگەرمەى
بەخەونى ياخيبوونت
لە جێژوانى تەنيايتدا
هەر بە تەنيا
دابراوەيت و
سەرمابردەى
رەشەباى درزى پەنجەرەكانى
پەنجەركانيشت
لە پەنجەرەكانى لاى من ناچن
تا من
دەستى خۆزگەى
نزيك لەتۆ درێژ بكەم
ئازيزم
گەر لەوێوە من دەمبينى
منيش لێرە لة جيهانێكى پر غوربەتا
چلۆن خامەكان
لەدوورى تۆ
بێ بوونى دووچاوى
رەشى قةترانى تۆ
لە ديمەنە نامۆكانى من دەروانن
ئەوا منيش بەديار
گەشتى هەر وەختەى
دەنگ كرێتى فرۆكەكانەوە
هەر لەچاوەروانى دادەبم
دەبێ كەى بەميواندارى
تۆ بگەم
من لێرە
تۆ لەوێ
بەچى لەيەك دەگەين
بەچى لەيەك دەچين
چۆن دەنگمان
چۆن هەناسەمان
چۆن حەزى سەرشێتانەمان
بەيەك بگەن
مەگەر
رۆحيانەتى بالَى پەپوولەيمان
لەو دورييە بێ سنورەدا
هێدى هێدى
لەسەفەرێكى بێ مۆلەتى
من و تۆدا
لەنێو رۆحيانەتى مندا
بەميوانى
ساتە وەختێ
جەستەى شەكەت و
دووريم
لەناو پێخەفێكى سرى بۆناوى
ئەم مەملەكەتەدا
بەيەكەوە
گەرم وبحەسێنەوە
2012/6/24 پيرمام
باوەش
كێم هەيە بێتە باوەش
يا بۆى بچمە باوەش
تا تێر باوەشم بكا
يا تێر باوەشى كەم
لەدوورى باوەش
گەر لەباوەشتا
هەر بە باوەشێن
تێر باوەشێن بكرێم
قەت نالَێم بێ خودانى باوەشێنم
لەدوورى باوەش
2000/3/30
پەيكەر
لەولَاتاندا بۆ سەركردە
پەيكەرێكى لە چەشنى خۆى
دادەتاشن
هەم رێزنانەو
هەم مانەوەيە بۆ ديتن
جاهيلەكان
لەسەردەمى جەهالەتدا
ئەو بتانەى دروستيان كرد
بەكۆيلەيى
بۆ بەردى رەق كر نۆشيان برد
لەولَاتى من
شێوەى پەيكەر بەدلَى خۆم
لەنێو هەستم دامتاشيوى و
لە چاوانم چاپكراوى
پەيكەرێكى بێ وێنەيت و
بە ئەندازەى ئارەزووى خۆم
تێكەلَاوى خوێنم كردووى
ئەو رۆزانەى كەلێم ونى
خوێنم بەتيژ رێدەكا
بەديمەنيش
وێنەى رۆژانى ئەوينت
بەرچاو دەخەم
2007/1/1 سلێمانى
بۆ تۆ
ئەى پەپولەى خۆشەويستى بەهارى من
بۆ سەيرانگەى چاوانى تۆ هەنگاو دەنێم
ئەى بولبولى سەماى مەرگى سەردارى من
وشەى مەستى نێو هۆنراوەت بۆ دادەنێم
دەوەرەوە بۆ كۆى دەرۆى لەم غوربەتە بۆجێم دێلى بەم مەينەتە
تۆنێرگزى نةبشكوتوى قةد شاخێكى
هەر بۆتۆيە دەم لەكانى ئيشق دەنێم
تۆ داستانى ئيشقى تازەى ولَاتێكى
بۆ هەوارت جێگە لة نێو دلَ دادەنێم
دەوەرەوە بۆكوێ دەرۆى لەم غوربەتە بۆ جێم دێلى بەم مەينەتە
ئەى فريشتەى سەر زەمينى ئازارى من
لەچاوانم دوو چاوانى تۆ دەنةخشم
ئەى هەناسەى دواين ساتى ژيانى من
بۆ كَەيشتن لە پێناوتا كَيان دەبەخشم
دەوەرەوە بۆ كوێ دەرۆى لەم غوربەتە بۆ جێم دێلى بەم مەينەتە
2008/2/14 هەولێر
پياسەكردن
دواى هەر پێيەك
ئەوەى تريان
نەرم نەرم
لەئێوارەيەكى بێدەنكَيدا
بەقەراغ دەريا بێ شەپۆلى
رۆحى تۆدا
پياسەى تەنيايى و
نەنيا پياسە دەكەن
تا لەو بێدەنكَيە فێنكەدا
دلَى كَەرمى
پر خەمى من
دوور لە دلَى
داخورپاوى
كەم ترپەى
بێ چرپەى تۆ
لەدنياى بە ئازارى كَەريدەيم
لە ژێر سێبەرى
پەلَە هەورێ
بەفێنكى شنە باى دەرياوە
نوزەى خەوێكى سەر مەستى بێ
2001/7/19
بانگ
بانگمە لەسەر سەكۆى راستگۆ
بۆ رابردووت
لەكام پەرتووك
پەيڤى ئيشقم بدۆزمەوە
چەشنى مژدە لە ئاست چاوت
بۆ داهاتووم كۆيكەمەوە
بۆيە گيانە
لەكۆى دەنگت
بەحەسرەتى رۆژگارەوە
بەبوێرى
لە دەست ديوەزمەى زەمانا
بيدۆزمەوەو بيدركێنم
لەكام شوێنا
جارێكى تر
وەكو جاران شێتى ئيشقت
بۆ باوەشم بگێرمەوە
2000/12/12 پيرمام
لەدايكبوون
ئەو شەوە
ئەستێرەكان تروسكەگەش
مانگيش لە چواردە شەويدا
نزاى بێچاوينيان بۆ دەكرا
كەمژدەى بەرە ژانێكيان بۆ زەوى
كردە پەيام
لەوێوە دەيانروانى
بەديار ئەو ژانە لەژوان دابوون
بۆ بەيانيش
لەو ژيانە نوێيەدا
بەر لەوەى خۆر سێبەر بنەخشێنێ
بەسەر سيلەى چياكاندا
بەرلەوەى
بۆنى زولَفى پيرۆز بێتە وجود
ژانەكان
زياتر چەكەرەيان كرد‌و
گەردبوونەوە
ئەو رۆژ
دەشتەكان گەردەلووليان بێچى نەبوو
لەسەقايەكى سروچر دەژوان دابوون
هەر ئەو رۆژە
بالَندەكان لە هێلانەو
ئاژەلَەكان لە كولانە خەو بردەبوون
ماسييەكان
رۆژى زاوزێ وگەرايان بوو
كەچى لە قەراغ دەريا دا
ئالَاى ياخى بوونيان هەلَداو
خۆيان لە دەريا تۆراند
هەرچى دار‌و دەوەنى سروشت و
تابلۆكان هەبوو
شنە با نەيلەراندەوە
ئەو رۆژ
لەگەرمەى
بلَێسەى گرێك
كرانەوەى خونچەيەك
دەنگێك هاوارى لێ هەلَسا
لە نێوگۆرى تەنگدا
مردووەكان بەكفنى زەرد
بۆ ساتێ بيستنى زيرەيێ
رۆحيان هاتەوە جەستەيان
ئەو رۆژ
چلە
چلە بۆبە بوو
تادەهات
ژان بەژانترو
دژواتر بوو
جولَەش لەومنالَەى
جيهانێكى پر لەگوناه
بۆ هةلَنگفتنى چاوةكانى
چاوەروانە و
هەر چاوەروانە
هەموو گوێيەكان
لەئان و ساتى دوا بەرەژانى
ئەو ژانە بوون
دەنگى كاتژمێر وەستا
مەلا خەوتوو
بانگ دواكەوت
وادەى نوێژ
تيشكى زەردى خۆر بردى
دەرگەى كلَێسەش نەكرايەوە
هێشتا عيسا لە خاچ نەدرابوو
سەردەم هەر ئەو سەردەم و
گۆچانەكەى لە دەستدا بوو
منالَەكەش
لەگەلَ سرى بەفرا لەدايكبوو
سەرسالَ بوو ئازيزم
ميلادى پيرۆزى ژوانى ژانى تۆم
لەشەوقى مانگ بەديدەكرد
لەئەستێران دەمخوێندەوە
كەزوانى ژان جەندێك گرانە
تلانەوە لەنێو ژانى تؤدا
لەگەلَ ئاوازى تەلى مۆسيقاو
زەنكَى تەلەفۆنى سپێدەدا
بەنێو رۆحم هێدى هێدى هەلَكشاو
بالَات لەبالَاى شاخ ترازا
بەرلەوەى گەلَاى زەرد ببينم
تۆ هاتى
بەر لەوەى تۆبەلَى بەفر ببينم
تۆ هاتى و
پانتايى هەستى منت
كردە كێلَگەى حەزەكانت و
لەگەل گەرماى رەش و بەقين
لەنێو دلَە چكۆلەكەم
هێلانەى بێ بەختى من و خۆت دەكوتاو
2000/3/6
ترس
زۆر ده‌ترسم
ده‌ستێك
هه‌ناسه‌ی زه‌مه‌نی
کۆن و نوێم
لێکدابڕێنێ
په‌نجه‌م ببرێ
ئه‌ڵقه‌ی نیشان برفێنێ
شه‌وی په‌رده‌م لێ بتۆرێنێ
دڵی خه‌م لێنیشتووی
رۆژگارێكی دوورم
به‌یه‌کجاری له‌ترپه‌یدا..بوه‌ستێنێ
زۆرده‌ترسم
شووشه‌ی شه‌راب نۆشیی خۆشیم
له‌به‌رده‌می مه‌یخانه‌دا
تا هه‌تا بزرنگێنێ
زۆرده‌ترسم
ده‌ستی شووم
خه‌ونی وه‌نه‌وشه‌ییم
به‌کۆمه‌ڵێ هیواو ئومێد
له‌دوا وێستگه ..دابڕێنێ
زۆرده‌ترسم
هه‌ر ئه‌و ده‌سته
نۆته‌کان بدزێ
ته‌له‌کان بپسێنێ و
داری ته‌مبووری هونه‌ری
نێو چیرۆکی به‌ئازارم..بشکێنێ
له‌وه‌ش ده‌ترسم
رێگه‌کانم لێ بگۆرێ و
خونچه‌ی پشکووتوم
هه‌ڵوه‌رێنێ
ره‌نگی شینی ئاسمان
ره‌ش و
چاوانیشم به‌ره‌نگی ره‌ش
بنه‌خشێنێ
تابلۆکانی ته‌مه‌نی
خێرنه‌دیوی نێو ئازارت
به‌فڵچه‌و ره‌نگێکی شووم..بشێوێنێ
هه‌روا زۆر ده‌ترسم
ته‌رمی خه‌یاڵم
دوور له‌میوانه‌خانه‌ی مردووه‌کان
بێ ئاپۆرا
بکاته ژه‌می ئه‌به‌دی خاکاو
له‌نێو گۆردا
بیرزێنێ.
2005/12/1
چاوده‌گێرم
له سه‌ر شه‌قام و کۆڵانێ
چاو لا باڵای تۆ ده‌گێرم
بمبه‌یتوه بۆ سه‌رده‌مێ
ده‌م له‌لێوی ته‌ڕ بگێرم
بۆیه گیانه من به‌ده‌وام چاوده‌گێرم تا بێیته‌وه
له‌دوره‌وه له‌باوه‌شتا رۆحی ماندووم بسێته‌وه
ده‌تۆش وه‌ره به‌یه‌کجاری روو بگۆڕه
من داماوم به‌رووی منا خۆت مه‌گۆڕه
ئازیزه‌که‌م که‌ئێستاکه له‌تۆ دوورم
خۆشه‌ویستم له‌بۆتۆیا بێ سنوورم
بۆیه گیانه من به‌ده‌وام چاوده‌گێرم تا بێیته‌وه
له‌دوره‌وه له‌باوه‌شتا رۆحی ماندووم بسێته‌وه
له‌م دوریه‌تا من له‌خۆشی ژین بێ که‌سم
به‌سه‌ڤمه‌ستی و به‌هه‌ناسه‌ی پڕله تاسه‌م
ته‌نها دێم و له‌سه‌ر سینه‌ت ده‌بمه میوان
هه‌تا هه‌تا له‌دڵ ده‌رکه‌ین خه‌می جاران
بۆیه گیانه من به‌ده‌وام چاوده‌گێرم تا بێیته‌وه
له‌دوره‌وه له‌باوه‌شتا رۆحی ماندووم بسێته‌وه
2006/12/22
چاوه‌ڕێتم
من چاوه‌رێی بزه‌ی ئه‌وینی لێوی تۆم
په‌ڕ به په‌ڕی یاده‌کانمان هه‌ڵده‌یته‌وه
من چاوه‌رێی ماچی کوڵمی شه‌رمنی تۆم
ئازار و ژانی رابردوو له‌باوه‌شمان بتوێته‌وه
فه‌رموو گیانه ده‌رگه‌ی ئه‌وین بهه‌ژێنه
دڵم بخه باوه‌ش وه‌کو جاران رایبژێنه
له په‌نجه‌ره‌ی سۆزم بده وه‌ره ژوورێ
نه‌با ئیشقی یه‌که‌م جارمان لێ بتۆرێ
به‌ڵێن بده که بێیته‌وه بۆ نێو هۆزم
به پیاسه‌دا سه‌ربکه‌وه به‌سه‌رسۆزم
تکام ده‌که‌م له‌ئازارتا نه‌تلێمه‌وه
رۆژێك مردوو رۆژێکی دی بژیێمه‌وه
1997/7/7
خه‌ران
خه‌زان نه‌بووی
له‌به‌هارا گه‌ڵاکانم هه‌ڵوه‌رێنی
ده‌ریاش نه‌بووی
له‌نێو ڕقی ساتاویدا
نووقمم بکه‌ی
که‌چی له‌ئاست سیمای تۆدا
بووم به‌گه‌ڵا
هه‌ڵوه‌رێم و
له‌ناو پێچی گه‌رده‌لولا
له‌ئاسمانا خۆم بینیه‌وه
له‌دواجاویش
له‌نێوخوێنی دڵی تۆدا نوونم و
گیانی پاکم
له‌نێم گیانی پاکی تۆدا
هێدی هێدی به تۆبه‌خشی
2002/1/1
روت بێنه
ئه‌ڕێ کچێ رووی خۆت بێنه
کلێ چاوان بنه‌خشێنه
تۆزێکیش لایدا په‌رچه‌مت
با تێرببینم گه‌رده‌نت
ده رووت بێنه چاوه‌رێتم ..... له‌چاوه‌رێت دانه‌مێنم
ده‌ده‌ی زوڵفی شۆڕ به‌به‌بادا
گۆنای سورت تێرنیشادا
دوو چاو دوخه‌مه به‌رده‌مت
جارێك تۆ مه‌به‌خشه‌خه‌مت
ده رووت بێنه چاوه‌رێتم ..... له‌چاوه‌رێت دانه‌مێنم
مه‌زه‌ی شه‌وم لێوی تۆیه
لێوانی من بۆی به‌سۆیه
داکچێ وه‌ره رووت مه‌گۆڕه
سینه‌ی سپیت ده‌رخه خێره
2003/2/1شه‌قڵاوه
سۆز
ئه‌م شه‌و بۆ تۆ ترپه‌ی دڵم ده‌نگی ده‌فی موریدانه
له‌نێو زیکری ئیشقی پاکم هه‌ر بۆ تۆیه له‌گریانه
وه‌ره ئازیز ئه‌ی گیانه‌که‌م با له‌غوربه‌ت جیابینه‌وه
چه‌شنی فه‌رهاد بامن و تۆ له‌گه‌ڵ شیرین گرد بینه‌وه
هه‌رتۆی سۆزی ته‌نیا ئیشقی رۆژانی من
گه‌رمی پێکی پڕ له‌مه‌ستی شه‌وانی من
سه‌ودا سه‌ری ئیشقی تۆمه رۆژان و شه‌و واده‌سووتێم
ده‌روونێکی پڕشێتانه‌م هه‌مووساتاتێك بۆت ده‌کوڵ دێم
ده‌ی مه‌می من بۆ زینه‌که‌ی چه‌شنی وه‌لی تۆی ده‌یوانه
بێ سوچ و هۆ مه‌یخه‌ده‌ستم کۆت و پێوه‌ندی زه‌مانه
هه‌رتۆی سۆزی ته‌نیا ئیشقی رۆژانی من
گه‌رمی پێکی پڕ له‌مه‌ستی شه‌وانی من
تۆش کچه‌که ئه‌ی هه‌ناسه کۆت و پێوه‌ندی زه‌مانه
له‌سه‌ر چاوت بۆمنی بێ لان تخوا مه‌یکه به‌به‌هانه
تکایه‌خه‌م به بادا با سۆز له جێی ژان تێربسره‌وێ
تا له‌دنیای پڕله‌خه‌مدا رێمان به‌رێی خه‌م نه‌که‌وێ
هه‌رتۆی سۆزی ته‌نیا ئیشقی رۆژانی من
گه‌رمی پێکی پڕ له‌مه‌ستی شه‌وانی من
2001/10/7
:سه‌فه‌رێکه
ئه‌مرۆو
به‌یانی و
دووبه‌یانی
هه‌ر ده‌رۆیت و
به‌ڵام دێته‌وه‌و
ده‌رۆیته‌وه...!
له‌دوا سه‌فه‌ر
په‌رده‌ی شه‌رم
له چ ساتێ و
په‌رده‌ی ژوور
بۆ چ شێتێ
ده‌که‌یته‌وه
گوێچه‌کانت
به‌نوزه‌ی ده‌نگی
چ کڵۆڵێ ده‌له‌رێته‌وه...!
له‌شه‌ری مانگی هه‌نگوینیدا
کامه ده‌سته
په‌رده‌ی بووکێنیت
هه‌ڵداته‌وه
له‌شه‌وه‌زه‌نگی ئه‌و شه‌وه‌دا
به‌دیار چ ئاوازێکی مۆسیقاوه
هه‌تا هه‌تا چ سه‌رمه‌ستێ
په‌رده‌ی کچێنی بێ به‌ختیت
به‌خوێنی گه‌رمی تکانا
ده‌شواته‌وه
2002/9/7
شیرین
شیرینه‌که‌م
شکم نییه له‌شیرینی شیرین تربی
بۆیه شیرینم
له‌رووی به‌ختی تۆوه
که‌م به‌خشی
نه‌با بگات به‌هه‌ستی نۆشی
شیرینی
ته‌نیا تام بوو
که‌به‌خه‌ڵکم به‌خشی
بۆمن
ئه‌ی شیرینه‌که‌م
!...سۆز ده‌به‌خشی
2000/5/1 شه‌قڵاوه
گوڵ
گوڵان زۆرن
له‌ره‌نگ
له‌شێوه‌دا
گه‌لێ جۆرن
هه‌ر ره‌نگ و بۆن و
شێوه‌یه‌ك
چه‌ند خاسییه‌تن
که‌م ده‌بنه یه‌ك
هه‌ر یه‌که‌شیان
بۆن بژێرێ ده‌یبژێژن
تاجوانی گوڵ و
سروشتی پێبسپێرێ
گوڵ هه‌یه به‌س جوانییه
جوانییه‌که‌شی شێوه‌ی نییه
شیدای ده‌بی به‌بینینی
که‌بۆنت کرد بۆن ساردێکه
قه‌ت نه‌یبینی
گۆڵ هه‌یه زۆر بچووکه
بۆن خۆشێکه مه‌ستت ده‌کا به‌جۆڕێکه
گوڵیش هه‌یه گه‌وره و به‌جێ
هه‌م خۆی هه‌یه‌و هه‌م بۆنی دێ
ئه‌و گوڵانه له‌ناو باخان لێده‌گیرێن
شێوه‌ی چه‌پك
له‌ناوماڵان هه‌ڵده‌گرێن
2000/4/29
گیان
گیانم
بێ گیانت
له‌گیانه‌ڵادایه‌وه
گۆڤه‌ندی مه‌رگ ده‌گێرێ
ئه‌مرۆش
که‌به‌گیان وه‌ڵامت دامه‌وه
سه‌رله‌نوێ
...گیانم وه‌به‌رهاته‌وه
2003/3/21
که‌شتی ئه‌زه‌ل
لێره‌وه
که‌شتی ئه‌زه‌لم
له‌ژێر چه‌تری ئاسمانه‌ره
به‌سه‌رپه‌ڵه هه‌وره‌کانه‌وه بینی
ده‌نگی تۆیان
بۆگه‌شتی نادیار
هه‌ڵگرتبوو
به‌ره‌و دیوه‌خانی
چاوه‌کانت
له‌گه‌ردن و
قه‌دو
باڵایه‌ك
ده‌گه‌ڕان
تاده‌سته‌کانت بدۆزنه‌وه‌و
له‌ئه‌لبومی
زه‌مه‌نێکی نوێ‌دا
وێنه‌ی مرۆڤی جوان
!!...له‌زه‌مین دا بدۆزنه‌وه
1999/2/1
له‌گه‌ڵ تۆبم
له‌گه‌ڵ تۆبم
هه‌موو رۆژانێکم جه‌ژنه‌و
!!...هه‌موو جه‌ژنێکم دووان
دووری تۆبم
هه‌ر ساڵێکم
پێچراوی تارای مه‌رگه‌و
به‌ده‌ستی تۆ کفنی ئه‌و مه‌رگه
له‌سه‌ر شۆسته‌ی به‌رمزگه‌وتی چاوه‌روانیدا
لاشه‌ی ته‌مه‌نی رزیوم
!!...پێدا داده‌پۆشرێ
وه‌ره گوڵم
لێره نا له‌وێ
له‌وێ له‌ژێر سێبه‌ری کێله‌کاندا
له‌دوا مه‌نزلگه
له‌چاوه‌روانی فریشته‌کانی یه‌زداندا
بۆ ساتێ به‌یه‌که‌وه میوان بین
وه‌ره گوڵم
جێ ژوانی دوێنێی
وه‌رزی ته‌مه‌ن برده
له‌هه‌واری بێچاوه‌کان
دوور له‌وڵاتی کورته باڵاکان
دژی شه‌وی ئه‌هریمه‌ن
بۆ ساتێك و دووان
له‌شوێن خۆزگه‌ی جاران بین
ده‌وه‌ره گوڵم
!!...ده‌وه‌ره گوڵم
2000/4/22شه‌قڵاوه
لێو
نایگۆرمه‌وه
به‌نۆبڵ
زێڕ
گه‌وهه‌رو
مه‌رجان و
ئه‌ڵماس
گه‌وره‌ترین خه‌ڵات
ناگاته ئه‌و خه‌ڵاته‌ی
که‌تۆ منت پێ خه‌ڵات کرد
پیرۆز
پاك
راستگۆیی
هه‌ر هه‌موویم
له‌و ده‌سته جوانه به‌ده‌یکرد
که‌له‌و رۆژه
به‌نازهه‌ڵگرتنێکی
بێ سنوور
به‌سۆزێکی خرۆشاو
پێکه‌شی لێوانی
.منت کرد
2006/2/1
لێوی یار
لێوانم پێدای شیرین ئه‌سمه‌ر تۆش ده‌ێنی لێوت
دووماچی لێبکه‌م ئه‌وین دولبه‌ر له‌چه‌شنی سێوت
با به‌س بێ زریانی غوربه‌ت نه‌شێوێ ژینی گوڵ
رۆژ و شه‌وان مه‌م دوێنه من دینم بێ دینی دڵ
ئه‌ی ئه‌سمه‌رم من شه‌یداتم تۆش مه‌تۆرێ
نه‌ك هه‌ر رۆژێ بمبه‌یته نێو ناخی گۆڕێ
له مه‌زه‌ی شه‌وانی دوێنێت بێ نازی لێو من مامه‌وه
سه‌رمه‌ست و که‌ساس له‌مه‌یخانه‌دا به‌ته‌نیا هاتمه‌وه
بۆیه گیانه نوری چاوان گه‌ر ئیشق تاسه‌ر هه‌وران بێ
دڵی شه‌یدام به‌وه‌فاوه هه‌ر گه‌ڕیده‌و سه‌رگه‌ردان بێ
ئه‌ی ئه‌سمه‌رم من شه‌یداتم تۆش مه‌تۆرێ
نه‌ك هه‌ر رۆژێ بمبه‌یته نێو ناخی گۆڕێ
ده‌با به‌س بێ ئیتر به‌ئازارت له‌ته‌نهایی بتلێمه‌وه
که‌بێزاربم ئه‌تۆش دوربیت چۆن له‌دوری بلاوێمه‌وه
وام له‌ته‌کیه‌ی ده‌روێشاندا رۆژی تاریم به‌رێده‌که‌م
بێگومان به له‌دوا سه‌فه‌ر هه‌ست به‌ژانی دڵم ناکه‌م
ئه‌ی ئه‌سمه‌رم من شه‌یداتم تۆش مه‌تۆرێ
نه‌ك هه‌ر رۆژێ بمبه‌یته نێو ناخی گۆڕێ
2003/3/7
..مه‌رگی چاوه‌روانی
چۆن
داری پاییز گه‌ڵای سه‌وز
ناگرێ
چۆن
چیاوچۆڵه‌وانی
له‌هاوینا به به‌فرینا
ناته‌نرێ
چۆن
ئاوی کانیاو
سه‌ره‌و هه‌وراز بۆ حه‌زه‌کان
رێچکه ناگرێ
چۆن
کۆرپه‌ی ساوا
دوور له‌باوه‌شی دایکیا ئۆقره
ناگرێ
بۆیه بێگومان به ئازیز
له‌دووری سه‌فه‌ری تۆ دا
رۆحی خۆشه‌ویستیم
کفنی ره‌شی بێ هیوایی
دوورله‌پرسه‌ی مزگه‌وتی شار
له‌سه‌ر شۆسته‌ی سه‌قابردوو
هێدی هێدی و به‌بێ نازیی
ته‌رمی عیشقم به رزاوی
.له‌گۆڕ ده‌نرێ
1999/1/19 په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌ولێر
مێزی سپی
به‌چاو گوێ بگره
ره‌شتاڵه‌ی خوين شیرین
ره‌نگی ئه‌و مێزانه‌ی
به‌ده‌وریدا ئاڵاوین
له‌ره‌نگی به‌رگی بووکێنیت ده‌چێ
ئاره‌زووه‌کان به‌هه‌مان شێوه
دڵی بێ ئۆقره‌شم
به‌ترسه‌وه
له‌ترپه‌یدا خێراتره‌و
زۆر به‌په‌له
سات نا ساتێ
ته‌وژمی چاوی
به‌په‌یڤت
ده‌نگ هێنه‌رت
ئاراسته‌م ده‌که‌ی
جارێ من و
جارێك تۆش
له‌ناکاودا
له‌ناو ده‌ریای مه‌نگدا
نقووم ده‌بین
له‌هه‌لێکدا تۆ راوچیت و
من نێچیری به‌رسێره‌تم
زامدار ده‌بم و له‌جووڵه‌دام
ناوه ناوه‌ش
پڕبه‌له‌پی دووچاوانت
وه‌کو راوچی
به‌برینداری
له‌شی زامدار
ده‌خه‌یته باوه‌ش و
به‌هه‌نسکی گه‌رم ونیانت
برینی جه‌سته‌م سارێژ ده‌که‌ی
2007/2/1
نه‌ورۆز
له‌ناو مان و نه‌مانی ژین
له‌ناو گڕکانی راپه‌رین
له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوکه‌وتی دیرۆك
ئه‌ژدیهامان هێنایه‌چۆك
بۆ زینده‌گایی تێکڕایی
ورد‌و درشت به‌خێرایی
به‌خۆبه‌خش وله‌خۆبوردن
بۆژین تێکۆشاین تا مردن
مه‌شخه‌ڵان داگیرسان وێکرا
له‌ده‌وری کۆوه‌بووین تێکرا
نه‌ورۆز ئه‌ی چه‌ژنی کوردایه‌تی
نه‌ورۆز مۆرکی وره‌و مه‌ردایه‌تی
له‌ناونغرۆی بێ سه‌رو شوێن
نیشتیمان سورکرا له‌خوێن
بازوی کاوه رای هه‌ژاندین
بۆ رزگاربون رای په‌ڕاندین
سته‌م ڕما رابوون رۆڵه
چرۆی ده‌رکرد داری تۆڵه
به‌خۆشه‌ویستی مه‌م وزین
مانای وه‌رگرت ئه‌وین وژین
داری هیوامان هاته به‌ر
سێبه‌ری داخستینه سه‌ر
نه‌ورۆز ئه‌ی چه‌ژنی کوردایه‌تی
نه‌ورۆز مۆرکی وره‌و مه‌ردایه‌تی
ئه‌م مه‌شخه‌ڵه به‌رزه گڕی
راده‌ماڵێت ساردوسڕی
ناسنامه‌ی مێر و خاسانه
سه‌رچاوه‌که‌ی کوردستانه
چیرۆکێ به‌خوێن نه‌خشابێ
ده‌بێت وه‌ك نه‌وڕۆز چرابێ
بۆ نه‌وه هه‌ر وه‌ك وانه‌بێ
تاله‌ژینا پێی هۆشیاربێ
له‌ناودڵی کورد نووسرابێ
له‌گشت ماڵێك هه‌ڵکرابێ
نه‌ورۆز ئه‌ی چه‌ژنی کوردایه‌تی
نه‌ورۆز مۆرکی وره‌و مه‌ردایه‌تی
2004/12/1 هه‌ولێر
نزای ساقی
بێ بڕیار و بێ به‌ڵێنی
به‌ئازارت ده‌م سوتێنی
رۆژێك بڵێسه‌ی ئیشقی منی
رۆژێك هه‌روا ده‌مگریێنی
تۆ بێ ئاگای له ئاهی من
بۆ ناپرسی له‌ده‌ردی من
چیتر مه‌م کا شه‌یدای ئه‌وین
پيم مه‌نۆشه ده‌ردی به‌قین
ده‌ستت لاده له‌سه‌ر چاوان
دڵی ڤه‌قت بکه گوڵێ
له‌باخچه‌که‌ی یادی جاران
بیکه دیاری و بیدو دڵێ
تۆ بێ ئاگای له ئاهی من
بۆ ناپرسی له‌ده‌ردی من
چیتر مه‌م کا شه‌یدای ئه‌وین
پيم مه‌نۆشه ده‌ردی به‌قین
2007/4/16شه‌قڵاوه
هه‌ناسه‌که‌م
...هه‌ناسه‌که‌م
تۆ که هه‌ناسه‌ت
هێنده کورت بێ
نه‌گه‌ی به ناوه‌ڕاستی ده‌ریا
بۆ کلیلی ده‌رگه‌ی
داخراوی دڵی
پڕ ئه‌وینم
فڕێ ده‌ده‌یته سه‌رپشتی
...لمی خه‌وتووی ژێر ده‌ریاوه
...هه‌ناسه‌که‌م
تۆ که هه‌ناسه‌ت
له‌گه‌ڵ چاوت
که نه‌توانێ
به‌رگه‌ی تیشکی چاو و
هه‌ناسه‌ی دڵم بگرێ
چۆن ده‌توانێ
به‌رگه‌ی
هه‌ناسه‌ی ژێر
ده‌ریا قۆڵ و
تیشکی زه‌ر دووی یه‌زدان بگرێ
2008/3/22شه‌قڵاوه
هه‌نسکی هه‌ناسه
هه‌ناسه‌کانی ئه‌وێ
ناگۆرمه‌وه به‌هه‌ناسه‌کانی ئێره
تۆله‌وێ
من لێره
...دوو ته‌نیای نامۆ
له‌و دووره‌ده‌شدا
نه من سالم
نه‌تۆش نالی
نه ئێره ته‌نێ وڵاته‌و
نه ئه‌وێش شام
بناڵێنین
ده‌مه‌وێ بپرسم بۆت
له‌خه‌ڵکی سه‌ره رێی دێ
له‌نێو شار
له ئاسمان
له‌هه‌ناسه
له‌و شه‌قامانه‌ی
بۆ دیده‌نیت
هاورێیان بووم
ده‌پرسم
ئه‌وه چ هه‌ناسه‌یه‌که
هه‌میشه له‌هه‌نسکه‌و
له‌هه‌ناسه‌ی رابردوومان
...نزیك
له‌نێوان شار‌و شارۆچکه‌مدا
تێرایی ئه‌و هه‌ناسانه
ئاڵوگۆربێت
تا له‌به‌رده‌م په‌یکه‌ری باڵات
ده‌لێلی گیان
له‌تافێکی ته‌مه‌ن برده‌ی
زه‌مه‌نی شووم
بۆت بڵێمه‌وه
بڵێم بێنه
بنه‌خشه
بنه‌خشه
یه‌که‌م هه‌ناسه‌ی رابردووت
به‌رووی گه‌نجی پیره‌وه‌بووم
یه‌که‌م هه‌ناسه‌ی
تێرده‌رنه‌چووی لاویت
بیده به رووی خێرنه‌دیوی
هه‌ناسه‌کانی ته‌مه‌نی ئێره
2001/3/9
وه‌کو
وه‌کوتینوو
قوربانیم بۆت بڕ ناشکێنێ
وه‌کوبرسی
دڵ به‌تۆزبینینێ چاو وگه‌ردن
قه‌ت تێر ناکا
وه‌کو سه‌رما بووێ
به‌ته‌نها گرتنی په‌نجه
ته‌زوو له‌شم گه‌رم ناکا
وه‌کوکوێرێ
بۆ چه‌ند چرکه کاتژمێرێ
ئاخی هه‌ناسه‌ی ساردی چاوانم
هه‌رگیز
تێر ناکات
2000/12/11
وێنه
له‌من وایه
دوێنێ ئه‌مرۆیه‌و
یه‌که‌م وێنه‌ت
یه‌که‌م جوڵه‌ت
یه‌که‌م ململانێت له‌گه‌ڵ زه‌وی
به‌یه‌که‌م زیره‌ی
زه‌نگی عیشقێکی لێڵ
به‌پێکوته و په‌له‌قاژێ
بۆیه‌که‌م جار
له‌دنیای نوێ دوای منداڵیتا
به‌رووی منی
بێ ئومێدی
ده‌ستی پێ‌کرد
1999/9/6
یادێك
له‌قوربانا
به‌قوربانت بم
به‌قوربان..
له‌جه‌ژنا من لای تۆ
تۆ لای من
ببین به‌ئارام
بۆگیانی بێ گیان
ده‌ستمان ئاڵوێر که‌ین
به‌چه‌شنی کار
به‌چه‌شنی هونه‌ر
بۆ یه‌کتری
له‌ویاده‌دا
فریا بکه‌وین
رزگارمان ببێ
له‌ئاخ هه‌ڵکێشان
له‌ده‌ردی گه‌نی
ده‌تۆش وردیله
به‌جه‌ژنه ماچ بده لێو
لێوی بێ که‌نی
2007/1/29شه‌وی
له‌نێو فرۆکه‌یه‌کی تورکیا
یادێکی تر له‌ئاسمانه‌وه
له‌وێ
له‌په‌نای هه‌ر شاخ و
له‌قوڵایی
...هه‌ر ده‌ریایه‌ك
لێره‌ش
له‌به‌رزی بێ سنووری ئاسمانێك
جارێك و دووان و
زیاتریش
خۆم حه‌شارده‌م
ئاوازه جه‌نجاڵه‌کانی
نێوچیرۆکی به‌ئازارت
له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌کی دوورت
له‌گه‌ڵ هه‌ر خه‌نده‌یکی به‌سۆرت
...تۆم دێننه‌وه یاد
یادێك
نه دووری و
نه‌شه‌وی سوور و
نه‌پێکی بێ سنوور و
نه‌کچی ئێره‌ی جه‌سوور و
نه‌سه‌رمه‌ستی شه‌وێك و دووان
نه‌خۆ بیر چوونه‌وه‌ی نێوان خۆم و یه‌زدان
له‌نێو پێخه‌فی گه‌رم
سه‌رینی نه‌رم
بۆن و به‌رامی هه‌رده‌مه
په‌رش و بڵاو
هه‌رگیز گه‌رمی هه‌ستی تۆم
بیر نابه‌نه‌وه
2012/6/1
ئارام ناگرم
هه‌رکات که‌تۆ له‌من ونی و
من له‌ده‌ریای بێ بن دام و
سه‌ر لێشواو سه‌رگه‌ردان
...خۆم لێ ونه
نه‌ده‌زانم بۆ کام لایه هه‌نگاو بنێم
یا له‌چه‌قی ده‌ریای قوڵا
له‌نگه‌ر بگرم
بۆیه گیانه
تۆیه هه‌میشه له‌من ونی و
لێم ون ده‌بی
ئێستاش که‌من له‌تۆ ونم
له‌نێو ده‌ریای بێ به‌هانه
تێرهه‌ناسه‌م گلده‌ده‌م و
به‌ژێر ده‌ریا
له‌سێبه‌ری سه‌رده‌ریایت
چاو ده‌گێرم
چونکه ئازیز وا راهاتووم
بێ باوه‌شت ئۆقره نه‌گرم
نه‌تێر ده‌بم له‌بینینت
نه‌له‌دوریت ئارام ده‌گرم
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتی خۆت بنوسه