له دیدارێکدا به هاوبه‌شیی بۆکوردستان تیڤی وگۆڤاری هه‌ورێ،چه‌ند پرسیارێکمان ئاراسته‌ی هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا عبدالله
کرد و ئه‌ویش زۆر راشکاوانه وه‌ڵامی داینه‌وه .له‌و دیداره‌دا زه‌که‌ریا باس له مه‌سه‌له‌ی دووره په‌ريزیی و بێده‌نگی و ئه‌و
کارانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی هونه‌ر پێیانه‌وه سه‌رقاڵه هونه‌رمه‌ند له‌سه‌ر ئه‌وقسه و قسه‌لۆکانه‌ی هه‌ندێ ده‌کات.له‌م دیداره‌داهه‌روه‌ها
ده‌توانن بیر‌ورا جار لێره و له‌وێ له سه‌ر هونه‌رمه‌ند ده‌کرێ، بخوێننه‌وه
سه‌ردار خۆشناو:له نێوان دوێنی لاوێکی هه‌ژار و ئه‌مڕۆی هونه‌رمه‌ندێکی دیاردا،زه‌که‌ریا خۆی له کوێدا ده‌دۆزێته‌وه؟
،زه‌که‌ریا:زۆر جار له ئێوه و له‌گه‌ڵ براده‌رانی دیکه‌ش باسم له‌وه‌کردوه هه‌رمرۆڤێك چۆن له‌نێو خێزانه‌که‌ی په‌روه‌رده ببێت
ئه‌وهاش ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت به‌سه‌ر ژیانی خۆیدا.من له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژاری لادێنشین له‌دایك بووم وشانازی ده‌که‌م
به‌که‌سێتیی ئه‌وکاته‌م وئێستای هونه‌ریشم کایگه‌ریی نه‌رێنیم له‌سه‌رناکات،ئه‌ووندوی له‌تواناشمدا بووبێت خۆم له‌هه‌ژارانی
وڵاتی خۆم جودا نه‌کردووه‌ته‌وه، ئیتر با خێره‌که جێگه‌ی خۆی بگرێت،ئه‌گه‌ر دڵنیاش ببم هونه‌ره‌که‌م له خه‌ڵکی خۆمم جیا
ده‌کاته‌وه ،ئاماده نیم ساتێکیش چییه کاری هونه‌ری بکه‌م،خه‌ڵکی هونه‌رمه‌ند و سیاسی و هه‌ر یه‌ك له‌وانه‌ئه‌گه‌ر کاریان بۆ
خه‌ڵك نه‌بێت و خه‌ڵك له‌گه‌ڵیان نه‌بێت،له‌بیر بکرێین مانای چی،خه‌ڵکیش زۆر به‌ئاسانی ئێمه له‌بیر ده‌که‌ن ئه‌و کات وه‌ك
.ئه‌وه وایه هیچمان نه‌کردبێت
سه‌ردار خۆشناو:ماوه‌یه‌کی باشه هه‌وادارانت به‌وه تۆمه‌تبارت ده‌که‌ن که له هونه‌ر و به‌رهه‌مه‌کانت دووری و له‌کاری
بازرگانی نزیکتری،هۆی چییه؟
زه‌که‌ریا:ئه‌وان هه‌قیانه گله‌ییم لێ بکه‌ن و ره‌خنه‌م لێ بگرن که خۆم و به‌رهه‌مه‌کانمله وان دوورم،به‌ڵام تۆمه‌تبارکردن
قورسه، چونکه دڵنیام ئه‌وان له‌وپه‌ڕی هه‌ستبه‌رزیان بۆ من و هونه‌ره‌که‌م که هونه‌ری گله‌ییم لێ ده‌که‌ن،به‌ڵام به‌ته‌ئکید
دانه‌بڕاوم،له پاڵ هه‌رکارێکی دیکه ،هونه‌رکه‌م له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه داناوه و باوه‌ڕ بکه چه‌ندان شه‌و تا به‌یانی
نه‌خه‌وتووم بۆ ئه‌وه‌ی کارێکی باش بکه‌م له‌و به‌رهه‌مه‌ی که ئێستا پێی خه‌ریکم،بێگومانبۆ ئه‌وه‌ی هونه‌ر دۆستان وخه‌ڵکی
.به‌ڕێز به‌تێکڕا له خۆ رازی بکه‌م
سه‌ردار خۆشناو:گله‌ییه‌کی گشتی هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌نێوه‌ندی لاوان‌دا به‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا خۆی له هه‌موو که‌س
دووره په‌رێز ده‌گری و به له‌خۆبایی ناوت ده‌به‌ن،له به‌رامبه‌ردا چ وه‌ڵامێکت هه‌یه؟
زه‌که‌ریا:دیسان ده‌ڵێم هه‌ر تاکێکی ئه‌و کوردستانه که گوێ له زه‌که‌ریا ده‌گرن،چۆن هه‌قی گوێگرتنیان هه‌یه ،ئه‌وهاش
هه‌قی گله‌یی خۆشه‌ویستانه‌یان هه‌یه ،به‌ڵام وه‌ك پێشتریش باسم کرد منیش له‌وانه‌یه‌هه‌ندێ ئیلتیزاماتی تایبه‌تی خۆم هه‌بێت
که ئه‌و ده‌رفه‌ته نه‌رخسێت هه‌موو کات و ساتێك لێڕه وله‌وێ بگه‌ڕێم،بۆیه زۆرجار له‌ده‌رفه‌تی نزیك کۆنسێرت ساز ده‌که‌م
به‌ڵکووهه‌ندێ دڵیان رازی بکه‌م،ئه‌وه لایه‌نێکه باراستگۆبین،لایه‌نێکی دیکه‌ش هه‌یه خه‌ڵێك هه‌یه‌هێشتا دووره له‌ئوسلووبی
بیرکردنه‌وه که‌له‌گه‌ڵ ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی ئێستامان بگونجێ وبتوانێ له به‌رامبه‌ر وێنه‌ی من وهه‌ر هونه‌رمه‌ندێکی به‌ڕێز خۆی
.بگرێ و بۆیه‌ی پیادا نه‌کات،ئیدی ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه لێم وه‌رنه‌گرن ئه‌وه‌ش لایه‌نێکی دیکه‌یه
گله‌یتان لێ ده‌کرێ به‌ره‌و لاسایی،به‌وه سه‌ردار خۆشناو:وا باوه له‌گۆرانیدا که‌متر به‌لای ره‌سه‌نایتیدا ده‌ڕۆی،واته زیاتر
یاخود ره‌خنه‌تان لێ گیراوه که زه‌که‌ریا هیچی نه‌کردووه و هیچی پێ ناکرێ،یاخود ده‌ڵێن به‌ته‌نها ده‌نگی خۆشه و ئاواز و
جووڵه‌ی گۆرانیه‌کانت زیاتر مۆرکی تورکی له خۆی ده‌گرێ و له‌ژێر کاریگه‌ری ئیبراهیم تاتڵیس و موعین ئه‌سفه‌هانی
...هتد دایت،ئه‌و قسانه چه‌ند له‌ڕاستییه‌وه نزیکن؟
،زه‌که‌ریا:(به‌پێکه‌نینه‌وه)کێ و هه‌ر چیه‌ك ده‌ڵێن با بڵێن،من هه‌میشه به به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانم وه‌ڵامی بێده‌نگانه‌م هه‌یه
ئه‌و مه‌بده‌ئه نه‌گۆره له خودی مندایه و هه‌رواش ده‌بم،به‌ڵام ئه‌و براده‌رانه‌ی له‌و جۆره قسانه ده‌فه‌رموون بۆ له‌گه‌ڵ خۆیان
نادوێن و به‌بیر خۆیان ناهێننه‌وه به‌ر له هه‌بوونی من له گۆره‌پانی هونه‌ردا کور و کچانی ئێمه به‌غه‌یری من ناوی یه‌ك
گۆرانیبێژی کوردی‌یان له‌به‌ر بوو له به‌ر نموونه‌ی (کازم ساهیر و ئیبراهیم)و کێ و کێ،که‌چی خۆشییه‌که له‌وه‌شدایه
به‌لاسایی ئه‌وان تۆمه‌تبار ده‌کرێم.ئه‌و که‌سه‌ی له هونه‌ر تێ بگات و ئه‌وهونه‌رمه‌نده‌ی ویژدانی له‌گه‌ڵ کاره‌که‌ی راست
.بێت،ده‌توانێت گه‌ڵسه‌نگاندن بۆ کاری من بکات،ئیدی به‌س خوا بێ که‌موکوریه ،من له‌وه زیاتر هیچی دیکه ناڵێم
سه‌ردار خۆشناو:لێره‌ش له کوردستان زۆرن ئه‌وانه‌ی لاسایی تۆ ده‌که‌نه‌وه ،هه‌ر له ئاوازدانان بێت بۆ گۆرانیه‌ك،تا ده‌گاته
جووڵه‌ش،ئه‌ی رات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه چیه‌و چ به‌راوردێك ده‌که‌ی؟
زه‌که‌ریا:من ئه‌و په‌ڕی رێزم بۆ هه‌موو ئه‌و گۆرانیبێژه ده‌نگخۆشانه‌ی کوردستان هه‌یه ،ئه‌وه‌ی تۆش باسی ده‌که‌ی له
هه‌ستبه‌رزیی خۆیانه ،به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم گه‌ر لاسایش بێت،بالاسایی یه‌ك و دوو بکه‌ینه‌وه ،نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ناوی ده‌به‌ن
!لاسایی بێگانه‌یه ،که‌وا بێ ئه‌و برا هونه‌رمه‌ندانه‌ش لاسایی بێگانه ده‌که‌نه‌وه ؟
سه‌ردار خۆشناو:زۆر حه‌ز به‌و جۆره پرسیاره تایبه‌تانه ناکه‌م،به‌ڵام ده‌زانم گله‌یی ده‌کرێ،بۆیه به ئیجازه‌ی خۆت ده‌پرسم
نازانم ئه‌وینداری که‌س بووی،چونکه تا ئێستاش سه‌رین و لێفه‌که‌ت تاکه ،به‌نیاز نیت بیکه‌ت به دووان و ماڵت له‌و
!غوربه‌ته بگوازیته‌وه و خۆت له‌و هه‌موو پرسهیاره رزگار بکه‌یت؟
زه‌که‌ریا:(ئه‌مه‌شیان به‌پێکه‌نینه‌وه )راست ده‌که‌ی،کاکه هێشتا ماومه با کاتی خۆی بێت بڕیار ده‌ده‌م،به‌ینی خۆمان بێت که
.قسمه‌تیش هات به‌که‌س ره‌ت ناکرێته‌وه ،ئه‌وه‌ی ئه‌ویندارییش نه‌کات هه‌ر ژیانی وێرانه
سه‌ردار خۆشناو:کاری شوققه دروست کردن چ مه‌به‌ست ومه‌رامێکی له پشته سوودمه‌ندیی بۆ بره‌ودان به هونه‌ره‌که‌ته ،یا
زیاتر ناوبانگ ده‌رکردن،یاخود نیه‌تی خێره‌ومه‌ندیی له‌پشته ،کامه‌یانه وچه‌ندیش له‌و جۆره کارانه رێگرن له به‌رده‌م کاری
!هونه‌ریتدا؟
زه‌که‌ریا:پرسیاره‌که‌ت به‌جێیه ،ده‌کرێ راستگۆبین،هه‌رسێ مه‌رامه‌که‌ی باست کرد له‌جێگه‌ی خۆیدان،چونکه هیچ کارێکی
هونه‌ری و غه‌یره هونه‌ری به‌بێ مادده به ئه‌نجام ناگات،ده‌شبینیت وا به‌م شه‌وه ئۆرگه‌که‌م له‌به‌ر ده‌ستمه و کار له‌سه‌ر
به‌رهه‌مه‌کانم ده‌که‌م،ئه‌و جۆره کارانه به‌رێگه‌ی خۆی و هونه‌ره‌که‌شم به‌رێگه‌ی خۆی،به‌ڵام زۆر جاریش دواکه‌وتن له
به‌رهه‌می هونه‌ری به مه‌زه‌نده‌ی من هه‌ر ئه‌وه نیه سیدییه‌کی چه‌ند گۆرانی بخه‌ینه بازاڕه‌وه و بڵێن به‌رهه‌می هه‌یه ،پێم
وایه هه‌وادارانیشم ڵێم قبووڵ ناکه‌ن،بۆیه زۆرجار دواکه‌وتنم له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یه که سه‌رباری گرفتی هاتوچۆو هه‌ندێ
،جاریش تا له‌گه‌ڵ هۆزانڤانێك له سه‌رده‌قێك و دووان و دانانی ئاواز بۆ گۆرانییه‌کان و په‌یداکردنی ئه‌و هه‌موو میوزیکڤانه
.بێکومان ئه‌وه‌ش ماوه‌ی ده‌وێ
سه‌ردار خۆشناو:که‌واته به‌رهه‌می نوێت به‌رێوه‌یه ؟
.زه‌که‌ریا:به‌ڵێ بێگومان
سه‌ردار خۆشناو:زۆرجار یا خود له زۆربه‌ری سیدییه‌کانت تێکستی شیعره‌کانت له چه‌ند شاعیرێك ره‌ت نابن،هه‌ر ئه‌وان
دووباره ده‌بنه‌وه ،هۆکاره‌که‌ی نه‌گونجانه له‌گه‌ڵ شاعیری دیکه ،یاخۆد رێکه‌وت نه‌بووه له‌گه‌ڵ براده‌ری دیکه به‌یه‌که‌وه
کار بکه‌ن؟
زه‌که‌ریا:ئه‌و رێکه‌وته نه‌هاتۆته پێش،به‌ڵام له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامی ئه‌وه‌دام بۆئه‌مجاره له‌گه‌ڵ کاك سامی ئه‌رگۆشی و براده‌ری
.دیکه کاری هاوبه‌ش بۆ به‌رهه‌می ئه‌مجاره به‌ئه‌نجام بگه‌یێنم
سه‌ردار خۆشناو:زۆرجار ده‌گوترێ کاره هونه‌رییه‌کانی زه‌که‌ریا گه‌ر بۆ ته‌نیا جارێکیش بێت له تورکیا نه‌یکات،با له
ستۆدیۆکانی کوردستان له‌گه‌ڵ تیپه‌کانی کوردستان ئه‌نجامی بدات،تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه دایت و چ بڕوایه‌ك لای خۆت
.دروست ده‌که‌ی تا له تۆمه‌تی به‌تورك بوونی ئاوازی گۆرانییه‌کانت رزگارتان بێت؟
زه‌که‌ریا:ئه‌گه‌ر گوێم به‌تۆمه‌ت و ئه‌و قسانه‌ی به‌هه‌ر شێوه و شێوازێك ده‌کرێت بداباته ،له‌وانه‌یه هه‌ر زوو درێژه‌م
به‌کاره‌کانم نه‌دابا،هه‌ر که‌سێك قسه له‌سه‌ر که‌سێك بکات،ده‌بێت به‌ویژدانه‌وه قسه بکات،هه‌ر که‌سێکیش چیده‌ڵێن با بڵێن
من هه‌میشه گوتوومه و ده‌یڵێمه‌وه به‌خزمه‌ت کردنی هونه‌ره‌که‌م،مه‌به‌ستم به به‌رهه‌می نوێ وه‌ڵامیان ده‌ده‌مه‌وه ،سه‌باره‌ت
به کاریشم له کوردستان،بۆ نا، کێ پێی ناخۆش بێت له کوردستان له‌گه‌ڵ دۆست براده‌رانی کاربکات،به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌بیر
مه‌که‌ن ئه‌وستۆدیۆیانه‌ی که‌له تورکیا کاری لێده‌کرێت پێشکه‌وتوون و ئه‌وه‌هه‌ر منیش نیم،هونه‌رمه‌ندانی دیکه‌ش زۆربه‌ی
.کاره‌کانیان ده‌به‌نه تورکیا،مه‌سه‌له په‌یوه‌ندی به‌ئامێری پێشکه‌وتووینوێوه هه‌ته ،ره‌نگه له کوردستان نه‌بن
سه‌ردار خۆشناو:له نێو هونه‌رمه‌نداندا وله‌کاتی هه‌ڵبژاردن پێشڕه‌ویت کرد له ڕیکلام کردن بۆ لیستی(730)،چ مه‌رامێكی
!له پشت بوو؟
زه‌که‌ریا:هه‌ر کار و خزمه‌تێکم بۆکوردستان پێ بکرێ،بێ سێ و دوو خزمه‌تکاری میلله‌تی خۆمم وئه‌وه‌ی بۆ لیستی730
کردم که لیستی هه‌مووکوردستان بوو،له‌بیری مه‌که‌ن منیش تاکێکی ئه‌وکوردستانه‌م و ئه‌رکی سه‌رشانمه به‌وه‌ی پێم ده‌کرێ
خزمه‌تی بکه‌م،ته‌نها مه‌به‌ست ئه‌وه بووه .ئێوه‌ش ده‌زانن ئه‌وکاتانه‌ی خه‌ڵك نه‌ك هه‌ربه‌ته‌مای ماڵی نه‌بوو،به‌ڵکوو چاوه‌ڕێی
ئه‌وه‌ش نه‌بوو گیانی به‌ده‌ست شه‌ڕی رووخانی رژێم له لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه رزگار بێت،که‌چی من به‌سروودی
کوردستان)به‌شدارییه‌کی ئه‌و موعاناتانه‌م کرد و ئه‌گه‌رموباله‌غه‌م نه‌کردبێ بۆ سه‌رده‌می خۆی نه‌ك گه‌ر وره بوو،به‌ڵکوو)
.خۆشه‌ویستیه‌کی بێ پایان بوو بۆ کوردستانه‌که‌م
سه‌ردار خۆشناو:حه‌ز ده‌که‌م هه‌ر به‌و پرسیاره کۆتایی به‌و گفتوگۆیه‌مان بهێنم و بپرسم وه‌ك باوه زۆر که‌م دیمانه له‌گه‌ڵ
میدیا ده‌که‌ی و هه‌ر داوایه‌کی له‌و جۆره‌ت ره‌ت کردۆته‌وه ،که‌چی ناوه ناوه‌ش ئاخاوتنی تایبه‌ت و دیمانه‌ی هونه‌ریی
!سه‌باره‌ت به‌رهه‌مه‌کانت لێره‌و له‌وێ به‌رچاو ده‌که‌ون،ئه‌مه‌یان له‌گه‌ڵ قسه‌کانت چۆن به‌راورد بکه‌ین؟
زه‌که‌ریا:راسته ،خۆشم سه‌یرم دێت،جاری وا هه‌بووه ئه‌و دیمانه و ئاخاوتنانه‌م له پڕێك به‌رچاو که‌وتوون،به‌ڵام دڵنیابه
.زۆرجار بێ ئاگام له‌و جۆره لێدوان و دیمانه تایبه‌تیانه و دوور و نزیك قسه‌ی من نین
.سه‌ردار خۆشناو:سوپاس بۆ هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا عبدالله
.زه‌که‌ریا:سوپاس بۆ ئێوه‌ش،سه‌رکه‌وتوو بن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتی خۆت بنوسه