ده‌مه‌وێ به‌کورتی بڵێم تابه‌گه‌وران ڕاده‌گات زارۆکیش زه‌که‌ریای ئینسانی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی خۆش ده‌وێ،ئه‌وه‌ی
ڕۆژێ له‌ژیانیدا خۆشه‌ویستی له‌ده‌رگای دڵی دابێ ئه‌وه به‌ده‌نگی زه‌که‌ریا قه‌تماغه‌ی برینی کۆن ونوێیکولاوه‌ته‌وه‌و هه‌زار
و یه‌ك ئاخ وئۆفی پێ هه‌ڵده‌کێشێ،ئه‌وانه‌ی هه‌موو جوانیێك وه‌ك خۆیان جوان ده‌بینن ئه‌وا پێموایه زه‌که‌ریا و هونه‌رو
ده‌نگه‌که‌ی هاوشێوه ده‌بینێ،ئه‌و کوڕه لاوێکی ئه‌و پیره هه‌ولێره‌ی کورستانه‌و به په‌نجه‌کانییه‌وه ، ده‌ستی پێ‌کرد خزمه‌تی
هونه‌ر بکات،دوایش به‌ده‌نگه‌وه درێژه‌ی پێبدات،خۆشه‌ویستی خه‌ڵکیی بۆخۆی راکێشا،تاڕۆژانیش دێن ئه‌و خۆشه‌ویستییه
چه‌که‌ره ده‌کات،نامه‌وێ زیاتری لێ بدوێم چونکه پێشتر بۆ خۆم له‌ڕێی گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌کان به‌رگریم له‌هونه‌ره جوانه‌که‌ی
زه‌که‌ریا کردووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بم،سه‌رباری ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی زه‌که‌ریا چێتی زۆرم درایه پاڵ،به‌هه‌ر حاڵ من بۆخۆم
زه‌که‌ریاو کوره کوردێکی هونه‌رمه‌ندی وه‌ك زه‌که‌ریام خۆش ده‌وێن وڕێز له‌خۆیان و هونه‌ره‌که‌یان ده‌گرم،له‌و بێده‌نگی و
دووره وڵاتییه‌وه له‌پیوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنییدا به‌چه‌ند پرسیارێك به‌هاوکاری کاك محه‌مه‌دی زاوایان هێنامانه ئاخاوتن که‌بریار
بوو کاك محه‌مه‌دیشبه‌چه‌ند پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌ژیانی منداڵی هونه‌رمه‌ند بهێنینه دوان،به‌ڵام ده‌رفه‌تی چاپ وده‌رچوونی
ئه‌م ژماره‌یه‌بواری نه‌دا هه‌ربۆیه داوای لێبووردنی لێ ده‌که‌ین،دوور له‌شێوازی کلاسیکی به‌و چه‌ند پرسیاره هونه‌رمه‌ند
.زه‌که‌ریامان هێنایه دووان
سه‌ردار خۆشناو:به‌ر له‌وه‌ی سترانبێژ بیت،تۆ وه‌ك میوزیکڤان کاری هونه‌ریت کردووه ئه‌و هۆکارانه چی بوون که‌وایان
له زه‌که‌ریا کرد هه‌ر له‌گه‌ڵ کاری میوزکڤانی له‌ڕێی ده‌نگیشه‌وه خزمه‌ت به هونه‌ر بکات؟
زه‌که‌ریا:زۆرجار وا ڕێکه‌وتووه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئامێر ژه‌نیش بووه یا خۆد ده‌بێ ئامێریش بژه‌نێ یان شاره‌زای لێ
هه‌بێ،من به‌پێچه‌وانه‌وه‌میوزکڤان بووم له‌ده‌نگیش به‌هره‌ی خودایی یاوه‌رم بوو،هه‌ردووکیانم کردنه ده‌ست له‌مل به‌هونه‌ری
.نه‌ته‌وه‌ی خۆم بکه‌م
سه‌ردار خۆشناو:سه‌ره‌تا به‌گۆرانی(نه‌مزانی)خۆت به ئێمه ناساند،چ نهێنیه‌ك یا هۆکارێك له‌پشت نه‌مزانی هه‌بوو که
به‌رده‌وامی به زه‌که‌ریا دا؟
زه‌کوریا:له‌په‌نای هه‌ر په‌یڤێك و هۆنراوه‌یه‌ك ئاوازێك له‌دایك ده‌بێت،له‌په‌نای هه‌ر ئاوازێك و ئه‌دایه‌ك دنیایه‌ك خۆشه‌ویستی
هه‌یه که ده‌ری ده‌بڕم،که‌واته خۆشه‌ویستی شه‌یدایانی هونه‌ری کورده که زه‌که‌ریای له‌و نێوه‌ندا گوڕ پێدا به ئێوه‌ی خۆشه
ویستی ناساند،که به (نه‌مزانی)ده‌ستم پێ کرد وه‌ك هه‌ر گۆرانیبێژێك ئه‌وه سه‌ره‌تام بوو،به‌رده‌وامیشم کرده مه‌رجێك که
.داهاتووم گه‌ش و به‌رهه‌مداربێ و له ئاست هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان وئاره‌زوومه‌ندانی هونه‌ره‌که‌م پاش گه‌زنه‌نمه‌وه
سه‌ردار خۆشناو:له سیدییه‌کانتدا به‌کرمانجی سه‌روو گۆرانیت گوتووه ،به‌پرسی ئه‌وانه‌ی شاره‌زای زمانن ئه‌داو ته‌له‌فوزی
زه‌که‌ریا له‌کرمانجیدا دروسته ،تۆ وه‌ك کوڕه هه‌ولێریه‌ك سه‌ره‌تا چ ئاسته‌نگێکت هاته ڕێگه ،یا بڵێین چۆن بوو شاره‌زاییت
له‌و شێوازی کرمانجی سه‌روو په‌یدا کرد؟
زه‌که‌ریا:به‌ر له وه‌ڵامه‌که‌ت خۆزگه‌ی ئه‌وه ده‌خوازم(گه‌رچی خۆزگه داری بێبه‌ره )به‌ڵام خۆزگه‌ی ئه‌وه ده‌خوازم هه‌رچی
زووتره زمان‌زان و شاره‌زایانی بواری زمانی کوردی هه‌وڵیان داده بۆ به‌نجام گه‌یاندنی یا دروست کردنی زمانێکی ستان
داری کوردی،من که‌به‌شێوه‌ی کرمانجی سه‌روو ستران ده‌بێژم بێگومان شتێکی نوێم نه‌کردووه‌چونکه کرمانجیش به‌شێکی
سه‌ره‌کی زمانی شیرینی کوردیمه هه‌روا بۆئه‌و ئایه‌نده‌یه گۆرانی ده‌چڕم،جۆرێکه له هه‌وڵدان وتێکه‌ڵاو کردن یاخود نزیك
کردنه‌وه‌ی زاراوه‌کان که‌کرمانجی سه‌رو بێت یا کرمانجی خوارو هه‌ورامی یازازایی وهتد ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌ریه‌که‌مانه
له‌هونه‌رمه‌ندان بۆ ڕابوونمان به‌وکاره ،شاره‌زا بوونیش له‌دیالیکتیکی کرمانجی به‌هه‌وڵی براده‌رانی خۆمه نه‌خاسمه ئه‌و
.برا شاعیرانه‌ی شیعره‌کانیان ده‌که‌مه گۆرانی بێکومان زۆر سوپاسیان ده‌که‌م
سه‌ردار خۆشناو:تانه‌و ته‌شه‌ری ناحه‌زانی هونه‌رو ده‌نگت بێگومان به‌ره‌و ڕووت بوونه‌ته‌وه ،له هه‌مان کاتدا ئه‌وانه‌ی به
حه‌ق له ده‌نگ و هونه‌ری زه‌که‌ریا گه‌یشتون چ به نوسین چ به باس کردن،ڕاستیه‌که‌یان خستۆته روو وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه
،زه‌که‌ریا به‌چی وه‌ڵامی ناحه‌زانی ده‌داته‌وه به چیش دڵی تامه‌زرۆیانی ده‌نگی خۆش ده‌کات؟
زه‌که‌ریا:هه‌ر دارێك که به‌ری هه‌بێت بێگومان ده‌ستی بۆ درێژ ده‌کرێت،خۆم و هونه‌ره‌که‌م ته‌واوکه‌ری یه‌کترین،خه‌ڵکێك
هه‌یه له‌به‌رهه‌مه‌کانم سۆز وه‌رده‌گرێت،هه‌روا به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ،ئیدی ئه‌وان ئازادن چۆن بیرده‌که‌نه‌وه به‌ڵام با له‌سه‌ر
ئه‌ساسی ئه‌وه نه‌بێ بچێته خانه‌ی تانه‌و ته‌شه‌نه‌وه ،هه‌ر به‌رهه‌مێك به‌ئه‌زیه‌تێکی زۆرله‌دایك ده‌بێ یاخود هیلاکیێکی زۆری
له‌پێناودا ده‌چێژم بۆیه ده‌ڵێم باوه‌ڕ بکه‌ن من هه‌رگیز که‌س به ناحه‌ز ناو نابه‌م گه‌ر هه‌ر که‌سێکیش به ناحه‌زایه‌تی کردنی
هونه‌ری من دڵی خۆش ده‌بێ کورد گوته‌نی گه‌رده‌نی ئه‌وئازا بێت درێخی نه‌کات،منیش به‌هونه‌ره‌که‌م وه‌ڵامی ئه‌و ده‌ده‌مه‌وه
هه‌ر کورد ده‌ڵێت(دار کرمی له‌خۆی نه‌بێت ته‌مه‌نی هه‌زار ساڵه )گوتنی له‌وبابه‌ته زۆرن هه‌رهێنده به‌سه ،دنیایه‌ك ڕێزیشم
.بۆ هه‌ستی ئینسانیانه‌ی ئه‌وانه‌ش هه‌یه که زه‌که‌ریا و هونه‌ری زه‌که‌ریایان خۆش ده‌وێ
سه‌ردار خۆشناو:له‌گۆرانییه‌کانت که‌مترشعری ئازادن بۆ؟له‌ناسینتان له‌گه‌ڵ کاك سه‌رکه‌وت ڕه‌سول،چۆن شعری گۆرانیت ده‌ست ده‌که‌وت؟
زه‌که‌ریا:زۆرن ئه‌و ئازیزانه‌ی له‌ناو کوردستان یا له‌هه‌نده‌ران زه‌که‌ریاو هونه‌ره‌که‌یان وه‌کو خۆیان پاك،خۆشده‌وێت منیش
بۆ ئه‌وان به‌هه‌مان شێوه ،ئه‌وانیش نوسه‌رو هۆزانڤانن که سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی زه‌که‌ریان،کاك سه‌رکه‌وتیش یه‌کێکه
.له‌و به‌ڕێزانه ،تائه‌وانیش هه‌بن زه‌که‌ریاش به‌هۆزان وئاوازی نۆی واته به‌به‌رهه‌می نوێ پانتاییه‌کی زیاتریش داگیرده‌کات
سه‌ردار خۆشناو:گرنگی دان به فۆلکلۆر لای زه‌که‌ریا چی ده‌گه‌یه‌نێت؟که‌وا هه‌ست ده‌کرێت له ئه‌لبۆمه‌کاندا پشتت پێ
به‌ستوون و گرنگیشت پێداون به‌تایبه‌تی فۆلکلۆری کرمانجی سه‌روو؟
زه‌که‌ریا:فۆلکلۆر هی هه‌ر دیالیکتێك و به‌شێکی کوردستان بێت به‌لای منه‌وه ڕه‌سه‌نایه‌تیه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌یی یه به‌شێوه‌یه‌کی
گشتی هی کورده ،ئاوڕدانه‌وه له‌ڕابردووی دوور،گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ مێژووی دێرین و زیندوو کردنه‌وه‌یه‌تی،گرنگی دان به
.فۆلکلۆر گرنگی دانه به‌هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و خاکم که (کورد و کوردستان)ن
سه‌ردار خۆشناو:له‌یه‌که‌م سه‌ردانت بۆ کوردستان گه‌ر بکرێ بڵێن بورکانێکی هونه‌ریی مه‌زن بوو،له‌و پێشوازییه‌ی له
هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا کرا،دوای ئه‌وه‌ی که گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌نده‌ران هه‌ستت به‌چی کرد؟و چ نه‌هێنیه‌کت بۆ ئاشکرا بوو؟
،زه‌که‌ریا:نازانم بڵێم چی مه‌گه‌ر هه‌ر به‌وه وه‌ڵامت بده‌مه‌وه و بڵێم زه‌که‌ریا له‌و خه‌ڵکه له‌دایك بووه و بۆ ئه‌وانش ده‌مرێت
بۆ ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ هونه‌ره‌که‌م ده‌مرم و ده‌ژیمه‌وه ،زۆریش ئاسته‌مه تاکێکی وه‌ك من بتوانێ پێناسه‌یێك بدۆزێته‌وه که
.گوزه‌رشت له گه‌وره‌یی ئه‌و خه‌ڵکه ئازیزه بکه‌م که دنیایه‌ك وه‌فاو ڕێزم بۆیان هه‌یه
سه‌ردار خۆشناو:له‌سیدیی ڕۆژگاردا گۆرانییه‌کان هی ئه‌وه‌ن مرۆڤ گوێیان بۆ ڕادێرێ و سه‌ربووری هه‌ر مرۆڤێکه بۆ
هه‌ر ساتێك که زیاتر بیری لێبکاته‌وه ،ده‌پرسین بۆچی ڕۆژگار،ئه‌لبومه‌که‌ش نه‌ده‌کرا ناوێکی به‌جیا له‌ناوی گۆرانییه‌کان
هه‌بووایه ؟
زه‌که‌ریا:هه‌وڵم داوه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌هه‌ر به‌رهه‌مێك بۆ به‌رهه‌می تر کارێکی نوێی هونه‌ریی بخه‌مه سه‌ر خه‌رمانی
به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کانم جا به هه‌ر ناوێك بێت مه‌رج ناوه‌ڕۆکه ،زه‌که‌ریا گۆرانی بۆ ئه‌ڤین و ئه‌ڤینداران و هه‌ستی ناسکی
ئه‌و خه‌ڵکه ده‌ڵێت،ناوی ڕۆژگاریش گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو هه‌ست و برینی ساڕ‌ێژ نه‌بووی ئه‌و ئاشقه‌ی به‌دووای ئه‌و ڕۆژگاره
.وێڵه که‌ئیشقی تێدا کردووه و سه‌رگه‌ردانه ،پێموایه جارێ هێنده به‌سه
سه‌ردار خۆشناو:وه‌ك باوه ده‌ڵێن لانی که‌م گۆرانی خۆی له‌نێو(شیعری گۆرانی باش وئاواز یا مۆسیقای باش و ده‌نگێکی
باش)ده‌بینێته‌وه ،له‌م دووایینه‌دا لایه‌نێکی دیکه‌ش گرنگیه‌کی زۆری پێده‌درێ ئه‌ویش کلیپه ،به‌ڕای زه‌که‌ریا کلیپ چ ڕۆڵێك
له‌که‌ڵ ئه‌وانی تر ده‌بینێ؟
زه‌که‌ریا:پرسیارێكی به‌جێیه به‌ڵام ده‌کرێت به‌وه ناوی ببه‌ین کلیپ گۆڕانکاری بۆده‌کات نه‌ك په‌رده پۆش کردن،جا گه‌رهه‌ر
،که‌م و کوڕییه‌ك هه‌بوو ده‌بێ هه‌موو گۆرانیه‌کانی گۆرانیبێژان کلیپ بکرێت تاجه‌ڵك سه‌یریان بکات،ئه‌وه‌شیان مه‌رج نییه
بۆیه ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندن لانی که‌م له‌سه‌ر لایه‌نه سه‌ره‌کییه بێت ده‌یڵێمه‌وه مه‌رج نیه کلیپ کردن رۆڵی هه‌ره‌سه‌ره‌کی
هه‌بێت،من پێم وایه جوانکارییه بۆگۆرانی،ده‌کرێ ئه‌وه‌ش ئیزافه بکه‌م تاڕاده‌یه‌کیش کلیپ سێ لایه‌نه‌که‌ی باست کرد ته‌واو
.ده‌کات یا ته‌واوکه‌ری ده‌بێت
سه‌ردار خۆشناو:گه‌ڕانه‌وه‌ت نیازه یا ئه‌رکی له پێشینه‌یه ؟تا چه‌ند له‌گه‌ڵ بۆنی غوربه‌ت راهاتووی؟
زه‌که‌ریا:لێره له‌م غوربه‌ته زۆرجار فرمێسك بۆ دایکم و فرمێسکیش بۆ ئه‌و دایکه‌ی که‌دایکمی تێدا له‌دایك بووه ده‌ڕێژم که
کوردستانمه ،فرمێسکێکیش بۆ خۆشه‌ویستانم ده‌ڕێژم،هه‌روا گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ باوه‌شی ئه‌و ئازیزانه له‌دایك بوونه‌وه‌و ژیانێکی
نوێیه ،من هه‌میشه به‌ئه‌ركێکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانم بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌بڕێم له‌زێد و داب ونه‌ریتی باو باپیرانم،بۆنیش نییه له‌بۆنی
،باوه‌شی دایك و نیشتیمان خۆشتربێت هه‌ر کاتیش ده‌رفه‌ت زووتر هات،دێمه‌وه له‌نێو خۆشه‌ویستانم ئه‌و بۆنه تێر هه‌ڵده‌مژم
.دواتریش ده‌مێنێته‌وه سه‌ر بار و زروفی ئه‌مڕۆمان
سه‌ردار خۆشناو:به‌شێوه گشتییه‌که‌ی با باس بکه‌ین به‌رهه‌می داهاتووت هاوشێوه‌ی ئه‌وانی تره یا جیاوازی هه‌یه ؟
زه‌که‌ریا:دوا به‌رهه‌مم چه‌شنی ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌بێ که ئاره‌زوو و ئاواتی خه‌ڵکی خۆشه‌ویسته ،بێگومان وه‌ك له سه‌رتاوه
.گوتم له‌هه‌ر به‌رهه‌مێکم بۆ یه‌کی تر گۆڕانکاری ده‌بێ حه‌تمه‌ت،ئیدی با بمێنێ بۆ ئه‌و کات
سه‌ردار خۆشناو:شتێك ماوه بیڵێی که خۆت حه‌ز بکه‌ی؟
.زه‌که‌ریا:ڕێزم بۆ ئێوه‌و سه‌رکه‌وتن بۆ گۆڤاری گۆنا له‌به‌ردووری نه‌مدیتووه
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتی خۆت بنوسه