ده‌مه‌وێ به‌کورتی بڵێم تابهگهوران ڕاده‌گات زارۆکیش زه‌که‌ریای ئینسانی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی خۆش ده‌وێ،ئه‌وه‌ی
ڕۆژێ له‌ژیانیدا خۆشه‌ویستی له‌ده‌رگای دڵی دابێ ئه‌وه به‌ده‌نگی زه‌که‌ریا قه‌تماغه‌ی برینی کۆن ونوێیکولاوهتهوهو هه‌زار
و یه‌ك ئاخ وئۆفی پێ هه‌ڵده‌کێشێ،ئه‌وانه‌ی هه‌موو جوانیێك وه‌ك خۆیان جوان ده‌بینن ئه‌وا پێموایه زه‌که‌ریا و هونه‌رو
ده‌نگه‌که‌ی هاوشێوه ده‌بینێ،ئه‌و کوڕه لاوێکی ئه‌و پیره هه‌ولێره‌ی کورستانه‌و به په‌نجه‌کانییه‌وه ، ده‌ستی پێ‌کرد خزمه‌تی
هونه‌ر بکات،دوایش به‌ده‌نگه‌وه درێژه‌ی پێبدات،خۆشه‌ویستی خه‌ڵکیی بۆخۆی راکێشا،تاڕۆژانیش دێن ئه‌و خۆشه‌ویستییه
چه‌که‌ره ده‌کات،نامه‌وێ زیاتری لێ بدوێم چونکه پێشتر بۆ خۆم له‌ڕێی گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌کان به‌رگریم له‌هونه‌ره جوانه‌که‌ی
زه‌که‌ریا کردووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بم،سه‌رباری ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی زه‌که‌ریا چێتی زۆرم درایه پاڵ،به‌هه‌ر حاڵ من بۆخۆم
زه‌که‌ریاو کوره کوردێکی هونه‌رمه‌ندی وه‌ك زه‌که‌ریام خۆش ده‌وێن وڕێز له‌خۆیان و هونه‌ره‌که‌یان ده‌گرم،له‌و بێده‌نگی و
دووره وڵاتییه‌وه لهپیوهندییهکی ته‌له‌فۆنییدا به‌چه‌ند پرسیارێك به‌هاوکاری کاك محه‌مه‌دی زاوایان هێنامانه ئاخاوتن که‌بریار
بوو کاك محهمهدیشبهچهند پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌ژیانی منداڵی هونه‌رمه‌ند بهێنینه دوان،به‌ڵام ده‌رفه‌تی چاپ وده‌رچوونی
ئه‌م ژمارهیهبواری نه‌دا هه‌ربۆیه داوای لێبووردنی لێ ده‌که‌ین،دوور له‌شێوازی کلاسیکی به‌و چه‌ند پرسیاره هونه‌رمه‌ند
.زه‌که‌ریامان هێنایه دووان
سه‌ردار خۆشناو:به‌ر له‌وه‌ی سترانبێژ بیت،تۆ وه‌ك میوزیکڤان کاری هونه‌ریت کردووه ئه‌و هۆکارانه چی بوون که‌وایان
له زه‌که‌ریا کرد هه‌ر له‌گه‌ڵ کاری میوزکڤانی له‌ڕێی ده‌نگیشه‌وه خزمه‌ت به هونه‌ر بکات؟
زه‌که‌ریا:زۆرجار وا ڕێکه‌وتووه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئامێر ژه‌نیش بووه یا خۆد ده‌بێ ئامێریش بژه‌نێ یان شاره‌زای لێ
هه‌بێ،من بهپێچهوانهوهمیوزکڤان بووم لهدهنگیش به‌هره‌ی خودایی یاوه‌رم بوو،هه‌ردووکیانم کردنه ده‌ست له‌مل به‌هونه‌ری
.نه‌ته‌وه‌ی خۆم بکه‌م
سه‌ردار خۆشناو:سه‌ره‌تا به‌گۆرانی(نه‌مزانی)خۆت به ئێمه ناساند،چ نهێنیه‌ك یا هۆکارێك له‌پشت نه‌مزانی هه‌بوو که
به‌رده‌وامی به زه‌که‌ریا دا؟
زهکوریا:له‌په‌نای هه‌ر په‌یڤێك و هۆنراوه‌یه‌ك ئاوازێك له‌دایك ده‌بێت،له‌په‌نای هه‌ر ئاوازێك و ئه‌دایه‌ك دنیایه‌ك خۆشه‌ویستی
هه‌یه که ده‌ری ده‌بڕم،که‌واته خۆشه‌ویستی شه‌یدایانی هونه‌ری کورده که زه‌که‌ریای له‌و نێوه‌ندا گوڕ پێدا به ئێوه‌ی خۆشه
ویستی ناساند،که به (نه‌مزانی)ده‌ستم پێ کرد وه‌ك هه‌ر گۆرانیبێژێك ئه‌وه سه‌ره‌تام بوو،به‌رده‌وامیشم کرده مه‌رجێك که
.داهاتووم گه‌ش و بهرههمداربێ و له ئاست هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان وئارهزوومهندانی هونه‌ره‌که‌م پاش گهزنهنمهوه