الاثنين، 2 ديسمبر 2013

زه‌که‌ریا له‌و خه‌ڵکه‌ له‌دایك بووه‌و بۆ ئه‌وانیش ده‌مرێت

ده‌مه‌وێ به‌کورتی بڵێم تابه‌گه‌وران ڕاده‌گات زارۆکیش زه‌که‌ریای ئینسانی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی خۆش ده‌وێ،ئه‌وه‌ی
 ڕۆژێ له‌ژیانیدا خۆشه‌ویستی له‌ده‌رگای دڵی دابێ ئه‌وه‌ به‌ده‌نگی زه‌که‌ریا قه‌تماغه‌ی برینی کۆن ونوێیکولاوه‌ته‌وه‌و هه‌زار
و یه‌ك ئاخ وئۆفی پێ هه‌ڵده‌کێشێ،ئه‌وانه‌ی هه‌موو جوانیێك وه‌ك خۆیان جوان ده‌بینن ئه‌وا پێموایه‌ زه‌که‌ریا و هونه‌رو
 ده‌نگه‌که‌ی هاوشێوه‌ ده‌بینێ،ئه‌و کوڕه‌ لاوێکی ئه‌و پیره‌ هه‌ولێره‌ی کورستانه‌و به‌ په‌نجه‌کانییه‌وه‌ ، ده‌ستی پێکرد خزمه‌تی
 هونه‌ر بکات،دوایش به‌ده‌نگه‌وه‌ درێژه‌ی پێبدات،خۆشه‌ویستی خه‌ڵکیی بۆخۆی راکێشا،تاڕۆژانیش دێن ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌
 چه‌که‌ره‌ ده‌کات،نامه‌وێ زیاتری لێ بدوێم چونکه‌ پێشتر بۆ خۆم له‌ڕێی گۆڤارو ڕۆژنامه‌کان به‌رگریم له‌هونه‌ره‌ جوانه‌که‌ی
       زه‌که‌ریا کردووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بم،سه‌رباری ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی زه‌که‌ریا چێتی زۆرم درایه‌ پاڵ،به‌هه‌ر حاڵ من بۆخۆم
 زه‌که‌ریاو کوره‌ کوردێکی هونه‌رمه‌ندی وه‌ك زه‌که‌ریام خۆش ده‌وێن وڕێز له‌خۆیان و هونه‌ره‌که‌یان ده‌گرم،له‌و بێده‌نگی و
 دووره‌ وڵاتییه‌وه‌ له‌پیوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنییدا به‌چه‌ند پرسیارێك به‌هاوکاری کاك محه‌مه‌دی زاوایان هێنامانه‌ ئاخاوتن که‌بریار
 بوو کاك محه‌مه‌دیشبه‌چه‌ند پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌ژیانی منداڵی  هونه‌رمه‌ند بهێنینه‌ دوان،به‌ڵام ده‌رفه‌تی چاپ وده‌رچوونی
 ئه‌م ژماره‌یه‌بواری نه‌دا هه‌ربۆیه‌ داوای لێبووردنی لێ ده‌که‌ین،دوور له‌شێوازی کلاسیکی به‌و چه‌ند پرسیاره‌ هونه‌رمه‌ند 
.زه‌که‌ریامان هێنایه‌ دووان


سه‌ردار خۆشناو:به‌ر له‌وه‌ی سترانبێژ بیت،تۆ وه‌ك میوزیکڤان کاری هونه‌ریت کردووه‌ ئه‌و هۆکارانه‌ چی بوون که‌وایان
 له‌ زه‌که‌ریا کرد هه‌ر له‌گه‌ڵ کاری میوزکڤانی له‌ڕێی ده‌نگیشه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ هونه‌ر بکات؟
زه‌که‌ریا:زۆرجار وا ڕێکه‌وتووه‌ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئامێر ژه‌نیش بووه‌ یا خۆد ده‌بێ ئامێریش بژه‌نێ یان شاره‌زای لێ
 هه‌بێ،من به‌پێچه‌وانه‌وه‌میوزکڤان بووم له‌ده‌نگیش به‌هره‌ی خودایی یاوه‌رم بوو،هه‌ردووکیانم کردنه‌ ده‌ست له‌مل به‌هونه‌ری
 .نه‌ته‌وه‌ی خۆم بکه‌م
سه‌ردار خۆشناو:سه‌ره‌تا به‌گۆرانی(نه‌مزانی)خۆت به‌ ئێمه‌ ناساند،چ نهێنیه‌ك یا هۆکارێك له‌پشت نه‌مزانی هه‌بوو که‌
به‌رده‌وامی به‌ زه‌که‌ریا دا؟
زه‌کوریا:له‌په‌نای هه‌ر په‌یڤێك و هۆنراوه‌یه‌ك ئاوازێك له‌دایك ده‌بێت،له‌په‌نای هه‌ر ئاوازێك و ئه‌دایه‌ك دنیایه‌ك خۆشه‌ویستی
 هه‌یه‌ که‌ ده‌ری ده‌بڕم،که‌واته‌ خۆشه‌ویستی شه‌یدایانی هونه‌ری کورده‌ که‌ زه‌که‌ریای له‌و نێوه‌ندا گوڕ پێدا به‌ ئێوه‌ی خۆشه‌
 ویستی ناساند،که‌ به‌ (نه‌مزانی)ده‌ستم پێ کرد وه‌ك هه‌ر گۆرانیبێژێك ئه‌وه‌ سه‌ره‌تام بوو،به‌رده‌وامیشم کرده‌ مه‌رجێك که‌ 
.داهاتووم گه‌ش و به‌رهه‌مداربێ و له‌ ئاست هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان وئاره‌زوومه‌ندانی هونه‌ره‌که‌م پاش گه‌زنه‌نمه‌وه‌

زه‌که‌ریا عبدوالله:به‌ به‌رهه‌می نوێ وه‌ڵامی قسه‌ و قسه‌ڵۆك ده‌ده‌مه‌وه‌

له‌ دیدارێکدا به‌ هاوبه‌شیی بۆکوردستان تیڤی وگۆڤاری هه‌ورێ،چه‌ند پرسیارێکمان ئاراسته‌ی هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا عبدالله‌
 کرد و ئه‌ویش زۆر راشکاوانه‌ وه‌ڵامی داینه‌وه .له‌و دیداره‌دا زه‌که‌ریا باس له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ دووره‌ په‌ريزیی و بێده‌نگی و ئه‌و
 کارانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی هونه‌ر پێیانه‌وه‌ سه‌رقاڵه‌ هونه‌رمه‌ند له‌سه‌ر ئه‌وقسه‌ و قسه‌لۆکانه‌ی هه‌ندێ ده‌کات.له‌م دیداره‌داهه‌روه‌ها
 ده‌توانن بیرورا جار لێره‌ و له‌وێ له‌ سه‌ر هونه‌رمه‌ند ده‌کرێ، بخوێننه‌وه‌


سه‌ردار خۆشناو:له‌ نێوان دوێنی لاوێکی هه‌ژار و ئه‌مڕۆی هونه‌رمه‌ندێکی دیاردا،زه‌که‌ریا خۆی له‌ کوێدا ده‌دۆزێته‌وه؟
،زه‌که‌ریا:زۆر جار له‌ ئێوه‌ و له‌گه‌ڵ براده‌رانی دیکه‌ش باسم له‌وه‌کردوه‌ هه‌رمرۆڤێك چۆن له‌نێو خێزانه‌که‌ی په‌روه‌رده‌ ببێت
ئه‌وهاش ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت به‌سه‌ر ژیانی خۆیدا.من له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژاری لادێنشین له‌دایك بووم وشانازی ده‌که‌م
  به‌که‌سێتیی ئه‌وکاته‌م وئێستای هونه‌ریشم کایگه‌ریی نه‌رێنیم له‌سه‌رناکات،ئه‌ووندوی له‌تواناشمدا بووبێت خۆم له‌هه‌ژارانی
 وڵاتی خۆم جودا نه‌کردووه‌ته‌وه،‌ ئیتر با خێره‌که‌ جێگه‌ی خۆی بگرێت،ئه‌گه‌ر دڵنیاش ببم هونه‌ره‌که‌م له‌ خه‌ڵکی خۆمم جیا
 ده‌کاته‌وه‌ ،ئاماده‌ نیم ساتێکیش چییه‌ کاری هونه‌ری بکه‌م،خه‌ڵکی هونه‌رمه‌ند و سیاسی و هه‌ر یه‌ك له‌وانه‌ئه‌گه‌ر کاریان بۆ
خه‌ڵك نه‌بێت و خه‌ڵك له‌گه‌ڵیان نه‌بێت،له‌بیر بکرێین مانای چی،خه‌ڵکیش زۆر به‌ئاسانی ئێمه‌ له‌بیر ده‌که‌ن ئه‌و کات وه‌ك
 .ئه‌وه‌ وایه‌ هیچمان نه‌کردبێت

الثلاثاء، 19 نوفمبر 2013

هه‌ردی سه‌ڵاح:ده‌بێ هونه‌رمه‌ند کارێکی خاوێن و باش پێشکه‌شی خه‌ڵك بکات

لاوێکی به‌ته‌مه‌ن بچووکی به‌کارو هه‌ست گه‌وره‌ ،ده‌نگێکه‌ له‌ هه‌ر ده‌نگێکی تر جیا،سۆزی ئه‌وینداران له‌ ساته‌ وه‌ختی نادیار
 ده‌جۆش دێنێ،هه‌نگاوه‌کانی دوور له‌ئێستا له‌ئاینده‌یه‌کی گه‌شده‌ڕوانن،دۆستی هه‌موو ئه‌وانه‌یه‌ هونه‌ر دۆست و موزیك و
 گۆرانیی کوردیان خۆش ده‌وێت،بێ هه‌رچاوه‌ڕوانیه‌ك له‌ ته‌قه‌لای کاری به‌پێز و به‌زانستی کردنیگۆرانی و مۆسیقای کوردیه
‌ ،وه‌ك خۆی(گۆرانی و ده‌نگی)ناسك و جوانن له‌نێو هه‌موو جوانیه‌کدا سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌م و کاره‌ هونه‌ریه‌کانی به‌ چه‌ند
 :پرسیارێك بۆ سایته‌که‌مان ئاخاوت


سه‌ردار خۆشناو:کاك هه‌ردی به‌خێر بێته‌وه‌ ، له‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌که‌م مه‌به‌ستت چی بوو له‌ قه‌سه‌میبه‌رهه‌می پێشوو کلیپت
کرد و هه‌رایه‌کی زۆری له‌نێو شه‌قامی کوردی نایه‌وه‌ هه‌م کلیپ هه‌م تێکست،کۆمه‌ڵێك لێکدانه‌وه‌ و رای جیاوازی لێ
 که‌وته‌وه‌ ،چ مه‌به‌ستێکی له‌ پشته‌وه‌ بوو،یا هه‌روا رێککه‌وت بوو..ئه‌گه‌ر بتزانیایه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی به‌دوا دادێ ئاماده‌ بووی بیڵێی؟
،هه‌ردی سه‌ڵاح:سوپاسی هه‌ستتان ده‌که‌م،مه‌به‌ست له‌و گۆرانییه‌ سوێندێکی ئاشقانه‌ی جوانه‌ ،ئه‌شێقێکی تا سه‌ر ئێسقان
سوێندێکه‌ له‌پێناو ڕه‌واندنه‌وه‌ی ته‌می هه‌موو ئه‌و ترس و گومانه‌ی که‌ له‌ رۆحی هه‌موو کچ و کورێکو کورددا هه‌موو
 چرکه‌یه‌ك دڵمان شه‌ڵاڵی خوێن و رۆحمان سه‌رگه‌ردان و ئه‌شقمان ئاواره‌ده‌کات.ئه‌و هه‌رایه‌ی که‌ دروستیش بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌
بووگۆمه‌ڵێ خه‌ڵك زۆر به‌هه‌ڵه هه‌ناسه‌یه‌کی حه‌رامیان به‌به‌ر رۆحی ئه‌و گۆرانیه‌دا کرد،ئه‌گینا منیش وه‌ك هه‌ر تاکێکی کورد
 له‌بنه‌ماڵه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌ بوومه‌ رێز له‌هه‌موو ئایین و ئاینزایه‌ك ده‌گرم و سووکایه‌تییشیان پێ ناکه‌م،به‌ڵام کاتێکی زۆرترمان
 .پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و په‌شیمانیانه‌ به‌چاوی خۆمان ببینین و چه‌پڵه‌یه‌ك بۆ حه‌ڵاڵ بوونی ئه‌و گۆرانییه‌ لێ بده‌ین